حماية المدنيين خلال النزاعات المسلحة
< عودة إلى الأخرى الأخبار

ئێران: بزۆتنەوەیەکی چەکداری کورد بەڵێن دەدات کە زیاتر خەڵکی مەدەنی بپارێزێت

28 يونيو 2015 | إيران - المعايير الإنسانية - حظر الألغام الأرضية - حماية الأطفال - قضايا المساواة بين الجنسين

 پارتی ئازادیی کوردستان لە ئێران (پاک-PAK)، بەڵێینامەی «بانگەوازی جینڤا» (Geneva Call)ی واژۆ کرد و بەپێی ئەم پەیمانیامەیە مینی دژەکەس قەدەخە دەکات، ڕێگری دەکات لە توندوتیژیی سێکسی و جیاوازیدانانی ڕەگەزی، وە لە شەڕی چەکداری دا منداڵان دەپارێزێت. ئەم پارتە لە 28ی جوونی 2015 لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەم بەڵێننامەی واژۆ کرد. نوێنەری ئەم پارتە جێگری سەرۆکەکەی، حوسەین یەزدانپەنا، بوو.

«پاک» لە 1991 دامەزرا بۆ ئەوەی بۆ بەدەسهێنانی مافی چارەنووس بۆ کوردەکانی ئێران خەباتی چەکداری بکات. چەند سەد کەس لە شەڕڤانانی «پاک» ئێستا شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لە جەنگی دژی داعش بەشدارن.

ئێریک کوەینز (Eric Ouannes)، سەرۆکی چالاکیەکانی بانگەوازی ژنێڤ وتی: «هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەکارهێنانی مینی دژەکەس، وەرگرتنی منداڵانی ژێر 18 ساڵ وەک ئەندام، یان ئەنجامدانی توندوتیژیی سێکسی لەلایەن «پاک»ەوە نەدراوە. بەڵام لە ناوچەیەک دا کە بەردەوام ڕاپۆرت دەدرێت هێزە چەکدارەکانی تر ئەمجۆرە تاوانانە دەکەن، واژۆکردنی ئەم بەڵێننامە ڕۆڵی پێشگری دەبێت و نیشان دەدات کە لایەنەکانی شەڕ بەرپرسیارن کە جەماوەری خەڵک بپارێزن»

حوسەین یەزدانپەنا وتی: «ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە پەیماننامەکانی بانگەوازی ژنێڤ واژۆ بکەین. ناوەرۆکی ئەم پەیماننامانە لە مێژووی خەباتی ئێمە دا هەیە ئەگەرچی نەنووسراوە. ئێمە بۆ مرۆڤایەتی جەنگ دەکەین و ئەگەرچی زۆر دژوارە کە لەم بارودۆخە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان کار بکرێت، ئێمە هەوڵ دەدەین کە تا ڕادەیەک کە دەتوانین پابەند بین بە نۆرمەکانی مرۆڤایەتی و خەڵکی مەدەنی بپارێزین، تا ڕادەیەکی زۆر لە بوونی شەڕی چەکداری لە ناوچەکە ئازار دەبینن. بە واژۆکردنی پەیماننامەکان هیوادارین کە تەنانەت لەنێو دوژمنەکانمان لێرە لە عێراق وریایی گشتی لەبارەی نۆرمەکانی مرۆڤایەتی زیاتر بکەین.»

بانگەوازی ژنێڤ ڕاهێنان دەکات بە ڕێبەران و شەڕڤانانی «پاک» سەبارەت بە ئەو ئەرک و بەرپرسیارەتیانە کە لەنێو پەیماننامەکان دا نووسراون، هەروەها چاودێریی جێبەجێکردنیان دەکات.